كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵگیرا بۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
وێستگه نیوز-
دوای مشتومڕێكی زۆر و په‌سه‌ندكردنی چه‌ند مادده‌یه‌كی پرۆژه‌یاسای بودجه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2023 هه‌ڵگیرا.
شه‌وی رابردوو دوای مشتومڕێكی زۆر دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد و مادده‌كانی 2، 9، 10، 11، 12 و 13ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كران.
دواتر له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ماده‌ی 14ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان، گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو و دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاردرا به دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی 14، 15، 16 و 17 بۆ كاتێكی نادیار.
پاشان دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه و په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر مادده‌ی 18، 19، 20، 21، 23 و 24 دا و په‌سه‌ندی كردن و، به زۆرینه‌ی ده‌نگ مادده‌ی 22ـی له پڕۆژه‌یاسای گشتیی بودجه‌ی عێراقی لابرد.
AM:08:20:10/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت