وته‌بێژی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر لابردنی بڕگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه رێككه‌وتن
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان وته‌بێژی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لابردنی بڕگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رێككه‌وتن.
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان وته‌بێژی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق به وێستگه نیوزی رایگه‌یاند كه "پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن له‌سه‌ر لابردنی بڕگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم".
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان وتی: "وه‌ك جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌وڵده‌ده‌ین له رێگه‌ی دادگای فیدڕاڵییه‌وه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بگێڕینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ریه‌ك له فواد حسێن له‌پارتی و خالید شوانی له یه‌كێتی و هادی عامری و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا كۆبوونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پارتی رازی بووه پشكی پارێزگاكان به جیا ره‌وانه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك بكرێت و به‌مه‌ش یه‌كێتی به‌شه پاره‌ی خۆی به‌جیا وه‌ربگرێت و له‌به‌رامبه‌ردا، یه‌كێتی رازی بووه بڕگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له پڕۆژه یاسای بودجه لاببرێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی مادده‌ی 14ی پرۆژه‌یاسای بودجه كه لابرا، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به‌گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی ناچاری فه‌رمانبه‌ران به‌جۆرێك كه مانگانه 10%ی موچه‌كانیان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ته‌واوی قه‌رزی پاشه‌كه‌وت ده‌درێته‌وه.
PM:08:16:09/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 3716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت