كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق راگیرا
وێستگه نیوز-
به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه راگیرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ئاماده‌بوونی 180 په‌رله‌مانتار و به سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆك به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی بڕگه و مادده‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 و 2024 و 2025 ده‌ستیپێكرد.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه یاسای ھه‌مواری دووه‌می گۆڕینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به وێستگه نیوزی وت: "دوای ته‌واوبوونی بڕگه‌ی یه‌كه‌م، كۆبونه‌وه‌كه راگیرا".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه".
په‌رله‌مانتار یاسر حسێنی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئێمه به‌بێ ئه‌وه‌ی كورد له‌نێو خۆیاندا ڕێكبكه‌ون، چووینه ناو دانیشتنه‌كه‌وه".
وتیشی: "تێبینییه‌كی زۆرمان له بودجه‌دا هه‌یه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه و ته‌رخانكردن بودجه بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور كه‌جیاوازی ھه‌یه له نێوان پارێزگاكانی ڕۆژئاوا(غربیه) و پارێزگاكانی شیعه".
PM:07:42:09/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت