دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵگیرا بۆ سبه‌ینێ هه‌ینی
وێستگه نیوز-
دوای ده‌نگدان به چه‌ند ماده‌یه‌كی پرۆژه‌یاسای بودجه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت بۆ سبه‌ینێ هه‌ینی.
دوای مشتومڕێكی زۆر، دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی 258 په‌رله‌مانتار بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023، 2024 و 2025ی عێراق ده‌ستی پێكرد.
دوای ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كه كۆپی كۆتایی پرۆژه یاسای بودجه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابه‌شكرا.
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی پهرلهماىهوه ده‌ستكرا به خوێندنه‌وه‌ی ماده‌كانی پرۆژه‌یاساكه و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
له‌سه‌ره‌تادا ماده‌ی 1 خوێندرایه‌وه كه تایبه‌ته به داهاته‌كان و تیایدا نرخی 100 دۆلار به 130 هه‌زار دینار و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 70 دۆلار جێگیركرا و ئه‌م بڕگه‌یه به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕی.
دواتر ماده‌ی دووه‌م به‌جێهێڵدرا، ماده‌كانی 3، 5، 6، 7 و 8ی په‌سه‌ند كران و ماده‌ی 4 كه ده‌سه‌ڵاتی به حكومه‌ت دابوو ئاڵوگۆر به قه‌رزه‌كانه‌وه بكات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه لابرا.
پاشان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ هه‌ینی.
AM:12:41:09/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 8328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت