جارێكی تر دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه دواخرا
وێستگهنیوزـ
جارێكی تر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌ر سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 دواخست.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه رایگه‌یاند كه دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌ر سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بۆ كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و دواخرا.
ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه دواده‌خرێت.
رۆژی 26ی ئایار، لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه ته‌واو بووه و راده‌ستی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 بڕه‌كه‌ی 198 ترلیۆن و 683 ملیار و 719 ملیۆن و 472 هه‌زار دیناره و تیایدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 70 دۆلار خه‌مڵێندراوه و نرخی 100 دۆلاریش به نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی كه 1300 دیناره جێگیر كراوه، له‌و بڕه‌ش 64 ترلیۆن دیناری به كورتهێنان دانراوه.
PM:08:41:08/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 4276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت