هه‌واڵی خۆش سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سلێمانی و توركیا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز-
پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا رایگه‌یاند كه‌به‌دڵنیاییه‌وه له مانگی ته‌موزدا هه‌واڵی خۆش ده‌بیستن، ئه‌و دۆخانه به‌شێوه‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێین كه بچێته ئاستێكی دیكه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2023 د. ھه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌میانی كۆڕبه‌ندی ئابووری له شاری سلێمانی وتی: "سه‌دا 31ی پیشه‌سازی هه‌موو عێراق، پشهسازیه قورسه‌كانی وه‌كو چیمه‌نتۆ، شیش، بلۆك و ئه‌له‌منیۆم و pvc و زۆر بواری دیكه له سلێمانی دروستده‌كرێت و سه‌دا 60ی پیشه‌سازی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانییه".
وتیشی: "سلێمانی له‌ڕوی كشتوكاڵی و گه‌شتیاریه‌وه یه‌كه‌مه، ئه‌مساڵ زۆرترین بڕی گه‌نممان به‌رهه‌مهێناوه و هه‌ر پشتیوانی وڵاتانی دۆست و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه وایكردووه سلێمانی كه‌مترین رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری هه‌بێت له هه‌موو عێراقدا، ئه‌مه واده‌كات كه بتوانین به باشی كاره‌كانمان بكه‌ین".
پارێزگاری سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد، "سلێمانی شارێكی ئارامه، ئارامه بۆ ژیان و ئازادیه‌كان و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی گوزارشت له خۆكردن و بۆ خۆپیشاندان و وه‌به‌رهێنان و بوژاندنه‌وه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا، پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد كه "فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه و كه به‌دڵنیاییه‌وه له‌مانگی ته‌موزدا هه‌واڵی خۆش ده‌بیستن".
وتیشی: "ئه‌و دۆخانه به‌شێوه‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێین كه بچێته ئاستێكی دیكه و ئه‌و ته‌حه‌دایه‌ش كه له‌سه‌رمان كرا به سوپاسه‌وه بۆ هێڵی قه‌ته‌ریه و هێڵه‌كانی دیكه توانیمان بیگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت و له گه‌شتێكی یه‌كجاره له هه‌فته‌یه‌كدا بۆ حه‌وت رۆژه‌ی بگۆڕین".
له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی رابردوو حكومه‌تی توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه راگرتنی گه‌شته‌كان "بەهۆی زیادبونی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانییه‌وه‌یه و تاوه‌كو 3ی ته‌موزی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت".
PM:06:27:08/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 7480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت