سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ هۆكاری دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ ده‌خاته‌ڕوو

‌ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌

وێستگه‌ نیوز-
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت بۆ پڕۆژه‌ بوودجه‌ی سێ ساڵی عێراق به‌هۆی‌ بوونی‌ گرفته‌وه‌ بۆ كاتژمێر ٨ی ئه‌مشه‌و دواخراوه‌.

‎ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی‌ وتی‌: "كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كاتژمێر ٨ی ئه‌مشه‌و دواخرا تاكو ده‌رفه‌ت بدرێت به‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌و بڕگانه‌ی ده‌ستكاری ده‌كرێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدات".

‎ وتیشی: "گرفت له‌ پڕۆژه‌ بوودجه‌ ھێشتا زۆر ماوه‌ بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت ته‌واوی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وكات بیبه‌ینه‌ ناو ھۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان، ھه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كۆبوونه‌وه‌ دوا بكه‌وێت بۆ كاتژمێر ٨ی ئه‌مشه‌و".


سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌ر سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بۆ كاتژمێر 8ی ئێواره‌ دواخست كه‌ بڕیاربوو كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2023، به‌پێی خشته‌ی كاری په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاربوو كاتژمێر یه‌ك دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ كاره‌كانی پڕۆژه‌یاساكه‌ ته‌واو بووه‌.


PM:04:25:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 2912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو