عه‌لی باپیر: هه‌ندێك لایه‌ن له كه‌وڵی خۆیان ده‌رچوون و خۆیان له خه‌ڵكی تر به زیاد ده‌زانن
وێستگهنیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2023، شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریان له شاری هه‌ولێر كرد و له‌دوای ته‌واوبونی كۆبوونه‌وه‌كه، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند، له رابردوودا كورد شتێكی بۆ كرابێت به ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی بۆی كراوه.
عه‌لی باپیر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سازی كرد راشیگه‌یاند، "هه‌ر زیانێكیشمان به‌ركه‌وتبێت به‌هۆی په‌رته‌وازه‌یی و ناڕێكی به‌رمان كه‌وتووه".
وتیشی: "بناغه‌ی ته‌بایی بریتییه له دادگه‌ری، كه‌س خۆی له‌وی دیكه به زیاد نه‌زانێت، رێز له یه‌كتری بگرین كه به‌داخه‌وه ئه‌و رووحیه‌ته ئێستا زۆر بێ هێز بووه".
باسی له‌وه‌شكرد: هه‌ندێك لایه‌ن له كه‌وڵی خۆیان ده‌رچوون و خۆیان له خه‌ڵكی تر به زیاد ده‌زانن.
PM:12:30:05/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 3560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت