كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 4ی حوزه‌یران ئاسمانی بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا لە هەندێ ناوچە".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه و لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک و کەرکوک خێرایی با کەمێک زیاد دەکات بۆ سەرووی 20 كیلۆمه‌تر و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 5- 6- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لە گەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە (2-3)پلە".
روونیشیكرده‌وه كه "خێرایی با 10 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
AM:10:29:04/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت