عێراق هاورده‌كردنی 9 به‌رهه‌می كشتوكاڵی له ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه نیوز-
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران ئاشكرایكرد كه حكومه‌تی عێراق هاورده‌كردنی 9 به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئێرانی قه‌ده‌غه كردووه.
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ژووری بازرگانی تارانی ناردووه، رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی عێراق هاورده‌كردنی ته‌ماته، په‌تاته، خه‌یار، پیاز، كوله‌كه، باینجان، شووتی، كاڵه‌ك و بامیه‌ی له ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی قه‌ده‌غه كردووه.
میدیاكانی ئێران له زاری عه‌بدولئه‌میر ڕه‌بیهاوی ڕاوێژكاری بازرگانی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئاگادارییه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ئه‌و 9 به‌رهه‌مه له لایه‌ن نووسینگه‌ی فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌رچووه.
له نامه‌كه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ند كراوه، ئه‌مه‌ش به هۆی زۆربوونی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه.
ئاماره گومرگییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئێران سه‌دا 90ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی خۆی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌كات و یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌مه‌كانیشی بۆ عێراق ده‌ڕوات.
عێراق كه له ساڵانی ڕابردوودا ساڵانه كڕیاری زیاتر له سێ ملیۆن تۆن به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئێران بووه، چه‌ندین جار هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌و وڵاته‌وه به هۆكاری جۆراوجۆر قه‌ده‌غه كردووه.
AM:09:40:04/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت