شه‌ڕێكی چه‌كداری ده‌گمه‌ن له‌نێوان ئیسرائیل و میسر روویدا و چوار كه‌س كوژران
وێستگه نیوز-
له شه‌ڕێكی چه‌كداری ده‌گمه‌نی نێوان پاسه‌وانی سنووری ئیسرائیل و میسر، سێ سه‌ربازی ئیسرائیلی و پاسه‌وانێكی میسری كوژران.
به‌وته‌ی سوپای میسر، پاسه‌وانێكی سنووری ئه‌و وڵاته له‌كاتی به‌دواداچوون بۆ قاچاخچییه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، بازگه‌یه‌كی ئه‌منی سنووری به‌زاندووه و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردووه كه له ئه‌نجامدا خۆی و سێ پاسه‌وانی سنووری ئیسرائیل كوژراون.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له شه‌وه‌وه ده‌ستیپێكردووه كاتێك پاسه‌وانانی سنوور هه‌وڵیانداوه ڕێگری له قاچاخكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌ن بۆ ناو خاكی ئیسرائیل.
وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه لێكۆڵینه‌وه‌كان به هاوكاری ته‌واوی سوپای میسر به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان.
له ده‌یه‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه یه‌كه‌م ڕووداوی كوشنده‌ی له‌و چه‌شنه‌یه كه له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و میسر ڕووبدات.
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه یه‌كێك له‌و سێ پاسه‌وانه سنوورییه‌ی كه له‌م ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، پاسه‌وانێكی ژن بووه.
بیابانی سینا له میسر زۆربه‌ی كات شوێنی ئیسلامییه چه‌كداره‌كان و هه‌ندێكجاریش بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
ئیسرائیل و میسر له ساڵی 1979 په‌یمانی ئاشتییان واژۆ كرد و له‌و كاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌منی نزیكیان پێكه‌وه هه‌یه.
AM:09:31:04/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 10768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت