6 كچ و ژنی ئێزدی رزگاركران
وێستگه نیوز-
شه‌ش كچی دیكه‌ی ئێزدی كه له ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش رفاندبوونی، ئازادكران و گه‌ڕێندرانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان له هه‌ولێر.
نادیه موراد، چالاكوانی مافی مرۆڤ و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبێل، له په‌یامێكدا رزگاركردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ش ژن و كچی ئێزدی راگه‌یاند كه كه سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه گه‌ڕێندرانه‌وه باوه‌شی خانه‌واده‌كانیان له كوردستان.
نادیه موراد كه له دۆزینه‌وه، به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی ئه‌م شه‌ش هاووڵاتییه ئێزدییه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه، له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: ”ڕزگاركردنه‌كه به‌بێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌كرا. له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ئۆفیسێكی تایبه‌ت به ڕزگاركردنی ژن و كچی ئێزدی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌و ئێزدییانه‌ی داوه تا له ده‌ستی داعش ڕزگاریان بێت”.
ئه‌م شه‌ش هاووڵاتییه ئێزیدییه كه سه‌رجه‌میان ئافره‌تن، له 2014 دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه له عێراقه‌وه به‌ره و سوریا ڕفێندران.
نادیه موراد هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ر شه‌ش هاووڵاتییه ڕزگاربووه‌كه له ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌ولێر و له‌وێ هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویستیان بۆ ئه‌نجام درا.
AM:08:24:04/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت