ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ن به‌ڵكو بۆ پاراستنی گیانی له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌ی له ناوچه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه و وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 2/6/2023 رۆژنامه‌نوسێكی فه‌ڕه‌نسی به ناوی (بێنوا بینیامین جۆسێف) و هاوه‌ڵه وه‌رگێڕه‌كه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌ی (گه‌ڵاڵه)ی ماوه‌ت ده‌كه‌ن، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له ڕووی ئه‌منیه‌وه ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هه‌رچی زووه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان ناوچه‌كه جێبهێڵن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌ڵام ئه‌وان پێداگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی بڕۆن، دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و داوایان لێده‌كرێت له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆیان ئه‌و ناوچه‌یه جێبهێڵن ، چونكه له ڕووی ئه‌منیه‌وه ئه‌و شوێنه هه‌ستیاره و له‌و كاته‌شدا درۆن به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسیه‌كه كردووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی و به‌ڕێزانمان له كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاگاداركردۆته‌وه و دڵنیا كراونه‌ته‌وه له سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیه‌كه‌یان".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی هه‌ڕه‌مه‌كی رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ره‌نسی و كچه هاوكاره‌كه‌ی ده‌كات له رۆژی 2 حوزه‌یران له پارێزگای سلێمانی".
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "كونسوڵخانه‌ی گشتی سوپاسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌كات كه به‌شداربوون له كردنه‌وه‌ی گره‌وی ئه‌م دۆخه".
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دڵگرانین به‌و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و مافه‌كانی رۆژنامه‌ڤانان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م رووداوه‌ش نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌یه".
PM:11:44:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت