ئه‌ردۆغان: ده‌ستوور ده‌گۆڕین و پرۆژه‌ی سه‌ده‌ی توركیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
وێستگه نیوز-
دوای سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا ئاشكرای كرد كه ده‌ستووری ئه‌و وڵاته ده‌گۆڕن و پرۆژه‌ی سه‌ده‌ی توركیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2023، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له به‌رده‌م خولی 28ه‌مینی په‌رله‌مانی توركیا كه دوێنێ هه‌ینی ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی سوێندی یاساییان خوارد و ده‌ستبه‌كاربوون، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو، سوێندی یاسایی خوارد.
دوای كۆتاییهاتنی رێوره‌سمی سوێندخواردن، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی گۆڕی كه‌مال ئه‌تاتوركی كرد و پاشان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی 21 وڵات و نوێنه‌ر و به‌رپرسانی باڵای زیاتر له 70 وڵات له كۆشكی چانكایه له ئه‌نقه‌ره رێوره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجامدا و وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی توركیا متمانه‌ی به ئێمه به‌خشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پێنج ساڵی داهاتوودا جارێكی خزمه‌تیان بكه‌ین و له پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وام بین.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مشه‌و كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت و رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات".
سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یامێكیشی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كرد و وتی: "هه‌رچه‌نده له توركیا خاوه‌نی ئۆپۆزسیۆنێكی باش نین و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی رۆژی 28ی ئایار، قۆناغی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات و ئێمه‌ش نیازی تۆڵه‌كردنه‌وه‌مان نییه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئه‌دۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی قۆناغی فه‌رمانڕه‌وایی داهاتووی خۆی كرد و رایگه‌یاند، دوای 21 ساڵ له خزمه‌تكردنی توركیا له هه‌موو بواره‌كان، بۆ پێنج ساڵی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رزكردنه‌وه و به‌هێزكردنی ئابووری توركیا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و وه‌لانانی كه‌موكوڕییه‌كان.
راشیگه‌یاند كه "له‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا جارێكی دیكه ده‌ستووری وڵات داده‌ڕێژینه‌وه و ده‌ست به پرۆژه‌ی سه‌ده‌ی نوێی توركیا ده‌كه‌ین".
PM:08:25:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت