بە ڤیدیۆ.. لە پێکدادانی دوو شەمدەفەر لە هیندستان 50 کەس گیانیان لەدەستدا

‌وێنە: گێتی

وێستگه‌نیوزـ

لە ئەنجامی لادانی شەمەندەفەرێک و دەرچوونی لە رێڕەوە ئاسنینەکەی خۆی، پێکدادان لەگەڵ شەمەندەفەرێکی دیکە لە ناوچەی بالاسور لە هەرێمی ئۆدیشا لە هیندستان 50 کەس گیانیان لەدەستدا و 300 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی 2ي حوزةيراني 2023، میدیاکانی هیندستان بڵاویان کردەوە شەمەندەفەرەکە ژمارەیەک سەرنشینی تێدابووە و لەئەنجامی دەرچوونی لە ڕێڕەوی ئاسینینی خۆی، لەگەڵ شەمەندەفەرێکی دیکە کە کەلوپەلی بارکردووە پێکدادان روویداوە.

لەلایەن خۆیەوە ناریندار مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، گەڕان و پشکنینەکان بۆ رزگارکردنی سەرنشینەکانی سەمەندەفەرەکە بەردەوامە و هەر کۆمەکێکیش پێویستبێت پێشکەشی زیانبەرکەوتوان دەکرێت.

بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکان، پێشبینیدەکرێت نزیکەی 200 سەرنشین لە شەمەندەفەرەکەدا گیریان خواردبێت کە وەرگەڕاوە.

نووسینگەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری رایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەگەڕان و پشکنین کردووە بە ئامانجی رزگارکردنی ئەوانەی لە ناو شەمەندەفەرەکەدا ماونەتەوە.


PM:09:32:02/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت