رووسیا بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر پایتەختی ئۆکرانیا


وێستگەنیوز_

رووسیا لە رێگەی مووشەکی کروز و فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا؛ لە بەرامبەردا سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتە توانی 300 هێرشی رووسیا پووچەڵبکاتەوە.

کاربەدەستانی ئۆکرانیا لە تێلیگرام دەڵێن: رووسیا لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەختی وڵاتەکە و لە هەمان کاتدا چەند مووشەکێکی کروزی ئاڕستەی ئەو شارە ئۆکرانییە کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا 300 مووشەک و درۆنی روسیایان لە ئاسمانی دەوروبەری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا تێکشکاندووە.

ڤیتاڵی کلیتشکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ لە بارەی دوو هێرشەکەی ئەمرۆی رووسیا دەڵێت، رووسیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر پایتەخت و چەندین برینداری لێکەوتووەتەوە."

ئاشکراشیکردووە، هێرشەکانیش لە لایەن گروپێکی نزیک لە رووسیاوە بە ناوی "یەکەی خۆبەخشی رووسیا" ئەنجامدراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆکرانیا بەردەوام رەخنە لە سیستەمی بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەگرێت بەوەی لە کاتی تێکشکاندی مووشەک و درۆنەکان پاشماوەکانی دەکەوێتە ناوشارەکانی ئۆکرانیا.


PM:12:32:02/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت