یوسف محەمەد: بۆیە پەنامان بردە بەردەم دادگای فیدراڵی چونکە دەسەڵاتی دادوەری هەرێم سەربەخۆ نییە
وێستگەنیوز_هێڤار
ئەمرۆ پێنجشەممە 1ـی 6ـی 2023، یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەتا هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد نەبێت کێشەکانی تر چارەسەر نابن."
یوسف محەمەد بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە 2009ـوە گرنگ نەبووە ئەوەی دەیکەین لە قازانجی کێیە، تەنها ویستوومانە پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمەکەماندا دروستبکەین و خەڵک قازانج بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە هێزە سیاسییەکان نین کە لە چ کاتێکدا هەڵبژاردن بکەن یاخود نا، بەڵکو دەبێت خەڵک بێت لە رێگەی هەڵبژاردنی دەورییەوە بریاربدات هەڵبژاردن بکات.
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، "ئێمە دژی هیچ حزبێکی دیاریکراو نین، ئێمە دژی رژێمێکی دیاریکراو و حکومرانییەکی خراپین."
جەختیشی کردەوە کە، "دەسەڵاتی ئەمری واقیع لای کۆمەڵیک کەسی دیاریکراوە و کیان و خەڵکی هەرێمی کوردستانیشیان کردووە بە بارمتەی خۆیان."
"لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا یوسف محەمەد وتی، پێم سەیرە دەوترێت کار بۆ لایەنێکی سیاسی دیاریکراو دەکەن، چونکە ئەگەر سیستمی دیموکراسی بێتە کایەوە؛ خەڵک قازانج دەکات، بێجگە لەوە هیچ حزب و لایەنێک قازانجی نییە. ئەوەتا ئێستا لایەنێک بە ئاشکرا دەڵیت نابێ هەڵبژاردن بکرێت و لایەنێک لە ژێر لێوەوە دەڵێن رازین بەلام ئەوانیش نایانەوێت بکرێت."
سەبارەت بە پەنابردنە بەردەم دادگای فیدراڵی، یوسف محەمەد وتی، "بۆچی پەنامان بردە بەردەم دادگای فیدراڵی، چونکە بەداخەوە دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان سەربەخۆ نییە."
وتیشی، "بەراستی عیراق دوژمنمان نییە، بیرتانە لە پێناو وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار چۆن چوون و وەرەقەی سپییان ئیمزا کرد و بە هەموو مەرجێک رازی بوون کە هیچ مافێکی خەڵکی تێدا نەبوو تەنها لەبەر وەرگرتنی ئەو پۆستە وایان کرد."
PM:03:35:01/06/2023
ئهم بابهته 3320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت