کوردێک دەبێت بە نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبیدا


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویکردەوە، حسامەدین عەلا، وەک نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە کۆمکاری عەرەب دەستنیشان کراوە، کە کوردێکی خەڵکی عەفرینە.


میدیاکانی سوریا بڵاویانکردووەتەوە، حسامەدین عەلا کوردە و خەڵکی شارۆچکەی مابەتەی سەر بە عەفرینە و ماوەیەکی زۆرە کاری دیپلۆماسی کردووە لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، عەلا باڵیۆزی پێشووی سوریا بووە لە ئیسپانیا و ڤاتیکان، هەروەها نوێنەری سوریا بووە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە جنێڤ، دواجاریش بووەتە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ کاروباری ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

وەرگرتنی پۆستی نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبی لەلایەن حسامەدین عەلاوە لە کاتێکدایە دوای 12 ساڵ لە راگرتنی ئەندامێتی سوریا لە کۆمکارەکە، رژێمی سوریا لەم مانگەدا جارێکی تر گەڕایەوە ناو ئەو کۆمکاری عەرەبی.


PM:12:12:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو