وه‌زیری ته‌ندروستی: دووه‌مین حاڵه‌ت له هه‌رێم به تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستدا
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە
وێستگه‌نیوزـ
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دووه‌مین حاڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستدا.
سەبارەت بە حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2023، سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد، حاڵه‌تی یه‌كه‌م له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و حاڵه‌تی دووه‌م له‌ناو شاری هه‌ولێر بووه و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ئاژه‌ڵه‌وه هه‌بووه.
سامان بەرزنجی، ئەوەشی خستەڕوو: ئەو کەسەی دوێنێ گیانی لەدەستداوە دانیشتووی هەولێر بووە و پیشەی گۆشتفرۆش بووە.
وتیشی: "ئامارەکانی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی عێراق زۆر لەو ئامارانە زیاترە کە رادەگەیەندرێت".
وەزیری تەندروستی داواشی لە هاووڵاتیان کرد تەنیا لە شوێنە فەرمی و ناسراوەکان گۆشت بکڕن.
AM:09:41:01/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 10516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت