یهكهم سهربازی عێراقی لهناو ریزهكانی ڤاگنهر كوژرا
دامەزرێنەری ڤاگنەر لە کاتی راگەیاندنی هەواڵەکە
وێستگهنیوزـ
هێزەکانی ڤاگنەر کوژرانی سەربازێکیان بەناوی عەباس ئەبوسەر راگەیاند، کە بە رەگەز عێراقییە.
ئاژانسی هەواڵی رووسی بڵاویکردەوە: سەربازێکی بەرەگەز عێراقی سەر هێزەکانی ڤاگنەری رووسی، لە مانگی نیسانی رابردوودا لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا لەشاری باخموت کوژراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: سەربازەکە ناوی عەباس ئەبوسەر و بەرەگەز عێراقییە، یەکەم کەسی خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە لەو جەنگەدا كوژراوه.
گرووپی ڤاگنەر لە سەرەتای شەڕی ئۆکرایدا رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو، لە سەرەتای مانگی ئایاردا گرووپەکە رایگەیاند، بەشێك لەو ناوچانەی لە ئۆکرانیا دەستیان بەسەردا گرتووە، رادەستی سوپای رووسیا دەکەن.
گرووپەکە کە بە درێژایی شەڕەکە رەخنەی لە بەرپرسانی باڵای رووسیا گرتووە، بە گەندەڵی و پشتیوانی نەکردنی ڤاگنەر تۆمەتباری کردوون، دان بەوەدا دەنێت، 20 هەزار چەکداری لە باخمووت کوژراون.
داوای گۆڕینی وەزیری بەرگریی رووسیا دەکات و هۆشداری دەدەن کە ئەگەر سوپا خۆی رێکنەخاتەوە و لە گۆڕەپانی جەنگ زیانەکانی بەردەوامبن، ئەوا دەکرێت شۆڕشێک لەناو رووسیا رووبدات.
AM:08:57:01/06/2023
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت