پهرلهمانتارێكی پارتی: ههفتهی داهاتوو دهنگ لهسهر مادهی 14ی یاسای بودجه دهدرێت
خەلیل غازی
وێستگهنیوزـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، هەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر مادەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت و پێشبینی دەکرێت پرۆژەیاسای بودجە بخرێتە دەنگدان ئەگەر رێککەوتنی لەسەر بکرێت.
خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: "پێشبینی دەکەین هەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بدرێت".
وتیشی: "پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەش لەسەر رێککەوتنی لایەنە عێراقییەکان وەستاوە، ئەگەر تا هەفتەی داھاتوو بگەنە رێککەوتن، پرۆژەیاسای گشتیی بودجە دەخرێتە دەنگدان و پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات''.
خەلیل غازی، کەلە هەمانکاتدا پەرلەمانتاری پارتیشە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ئێمە ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان وەک خۆی پەسەند بکرێت، چونکە پێشتر رێککەوتنی لەسەر کراوە و حکومەت پرۆژەکەی رەوانەی پەرلەمان کردووە، بە پێچەوانەوە ھەر دەستکاریکردنێک زیان بە ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت''.
PM:10:46:31/05/2023
ئهم بابهته 2404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت