ئهژی ئهمین: یەکێتیە راستەقینەکان هیچ کات خۆیان ناخەنە بەرەی خیانەت لە نەتەوەکەیان
ئەژی ئەمین
وێستگهنیوزـ
ئهژی ئهمین، یاریدهدهری راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بهبۆنهی ساڵیادی 48 ساڵهی دامهزراندنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، یەکێتیە راستەقینەکان و خەباتگێڕە نەبەردەکانی کورد هیچ کات خۆیان ناخەنە بەرەی خیانەت لە نەتەوەکەیان.
لهو پهیامهیدا ئهژی ئهمین دهڵێت: "لەم رۆژانەدا هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکدا تێدەپەڕێت، کە هەوڵی نەزۆک هەن بۆئەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بخرێتە مەترسییەوە، بەشێوەیەک کە نەتەوەکەمان لەسەروەری خاک و هەنگاو بۆ سەربەخۆییەوە بەرەو پەرت و پەرتەوازەکردن و دابەشکردنی بەسەر چەند پارێزگایەکدا خۆی ببینێتەوە".
دهشڵێت: "هەرکەس و لایەنێک پشتگیری لەمامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکاندا بکات، خەونی داگیرکەران و دوژمنانی ئەم نەتەوەیە دەهێنێتەدی، لەبنەڕەتیشدا دژایەتی دروشم و ئامانجە باڵاکانی یەکێتی دەکات".
باسی لهوهشكردووه: "گومانی تێدانیە، یەکێتیە راستەقینەکان و خەباتگێڕە نەبەردەکانی کورد هیچ کات خۆیان ناخەنە بەرەی خیانەت لە نەتەوەکەیان".
دهقی پهیامهكهی ئهژی ئهمین:
پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەڤاڵانی یەکێتی دەکەم و لەم دەرفەتەدا جەخت دەکەمەوە لەسەر ئەو ئامانجە سەرەکییانەی کە حزبەکەی لەسەر بنیاتنراوە کە بریتین لە ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چارهی خۆنووسین.
لەم ڕۆژانەدا هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکدا تێدەپەڕێت، کە هەوڵی نەزۆک هەن بۆئەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بخرێتە مەترسییەوە، بەشێوەیەک کە نەتەوەکەمان لەسەروەری خاک و هەنگاو بۆ سەربەخۆییەوە بەرەو پەرت و پەرتەوازەکردن و دابەشکردنی بەسەر چەند پارێزگایەکدا خۆی ببینێتەوە. هەرکەس و لایەنێک پشتگیری لەمامەڵەی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکاندا بکات، خەونی داگیرکەران و دوژمنانی ئەم نەتەوەیە دەهێنێتەدی، لەبنەڕەتیشدا دژایەتی دروشم و ئامانجە باڵاکانی یەکێتی دەکات.
گومانی تێدانیە، یەکێتیە راستەقینەکان و خەباتگێڕە نەبەردەکانی کورد هیچ کات خۆیان ناخەنە بەرەی خیانەت لە نەتەوەکەیان. هەرچەندە، لەمێژووی نیو سەدەی ڕابردوودا زۆرجار هەوڵدراوە یەکێتی بەلارێدا ببرێت، لەنەتیجەدا یەکێتیە ڕاستەقینەکان سەرکەوتووبوون لە مانەوەیان لەسەر ڕێڕەوی کوردایەتی.
بەپێویستی دەزانم لەم ساتەوەختە مێژوویەدا جەخت لە یەکپارچەیی و سەروەری ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکەمەوە، ئەوەش بە یەکدەنگی و کۆڕەنگی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەموو هێزو لایەنەکان و ناوخۆی یەکێتی و بە هەنگاوی ڕاشکاو و دڵسۆزانە بەدیدەهێنرێت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
PM:10:15:31/05/2023
ئهم بابهته 3748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت