ئه‌ردۆغان، نێچیرڤان بارزانی بۆ مه‌راسیمی سوێند خواردنه‌كه‌ی بانگهێشت كرد
وێنەیەکی پێشتری ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی
وێستگه‌نیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆككۆماری توركیا، ئەویش بەفەرمی بانگهێشتی کرد بۆ مەراسیمی سوێندخواردنەکەی لە ئەنقەرە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی ئایاری 2023، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئەو و گه‌ل و حكومه‌تی توركیا خواست و، ئاماده‌یی و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه ئه‌ردۆغان وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ پیرۆزبایی و په‌یوه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخوارنی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
وەک لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە
تەلەفۆنییەکەوە هاتووە، "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و، چه‌ند
پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا
بوو".
رەجەب تەیب ئەرۆغان بۆ جاری سێهەم لەدوای یەک بووە براوەی هەڵبژاردن سەرۆکایەتی تورکیا و رێژەی 52.15٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و لە بەرامبەردا کەمال کڵیچدارئۆغلو 47.84٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا واتە رکابەرییەکە بە جیاوازی 4٪ کۆتایی هات.
PM:09:20:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت