دوو به‌ندكراوی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج له‌ سێداره‌دران


وێستگه‌نیوزـ

سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی عێزەتعەلی سەبزی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری هەرسین و محەمەد کازمی، خەڵکی شاری کەرەج کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 30ی ئایاری 2023، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی عێزەتعەلی سەبزی، تەمەن 44 ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین_ی سەر بە پارێزگای کرماشان و محەمەد کازمی، تەمەن 44 ساڵ و خەڵکی شاری کەرەج، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عێزەتعەلی سەبزی، باوکی سێ منداڵ بووە و سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. برایەکی دیکەی ناوبراو بە ناوی فەردین سەبزی، 11 ساڵ پێش لەسەر هەمان تۆمەت لەسێدارەدرا.

هەروەها محەمەد کازمی، خەڵکی شاری کەرەج بووە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


PM:07:09:31/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت