حاکم قادر: هەر هەوڵێک بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت رەتیدەكەیننەوە
وێستگه نیوزـ
حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كودستان لە سەردانێكدا بۆ گوندەكانی ھەڵەدن و یاخسەمەرو مالومەو ناحیەی گاپیڵۆن رایگه‌یاند: بەهۆی ھەندێ سیاسەتی ھەڵەوە خەریکە دامەزراوە یاساییەکانمان و دەستكەوتەكانمان دەخەینە مەترسیەوە، هەر هەوڵێکیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك، حاکم قادر حەمەجان له‌و سه‌ردانه‌یدا وتی: "خەڵکی ئەو ناوچانەو گوندنشینانی كوردستان بەگشتی بەردەوام لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاربوونی میللەتەکەمان لە دەستی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس قوربانی زۆریان داوەو بەبێ گوندنشینان هەرگیز شۆڕشی گەلەکەمان سەرکەوتوو نەدەبوو."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه حاكم قادر، تێكۆشان و خەباتی گوندنیشینان و جوتیارانی كوردستانی به‌رزنرخاندوه له به‌شداری و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌و شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد، كه له‌و پێناوه‌دا شه‌هید و ئەنفال و قوربانی زۆریانداو‌ە."
وتیشی، "گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵی به‌گشتی و یٔاژه‌ڵداری گوندنیشینان دەتوانرێت بكرێتە چاوگێكی دیكه‌ی داهات و ئەرکی حکومەتە کە سەرجەم خزمەتگوزارییە پێویستییەکانیان بۆ دابین بکات، ھەروەھا هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوندەکانی کوردستان بدات."
سەبارەت بەو هەوڵانەی کە دەدرێن لە پێناو لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا، حاکم قادر ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، "هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەبات و شۆڕش و قوربانیدانی گەلی کوردستانەو قەوارەیەکی دەستوورییە کە لەلایەن زۆرینەی خەڵکی عێراقەوە دەنگی بۆ دراوە، هەر بۆیە هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردن لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان ڕەتدەکەیننەوە."
"هاوپەیمانان و دۆستەكانمان بەردەوام داوای یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانمان لێدەکەن، بەڵام بەداخەوە کەچی ئێمە تازە بە تازە خەریکین دامەزراوەکانمان كەرت ئەكەین و بەهۆی ھەندێ سیاسەتی ھەڵەوە خەریکە دامەزراوە یاساییەکانمان و دەستكەوتەكانمان دەخەینە مەترسیەوەو ھەرێمی كوردستان توشی قەیرانێكی گەورەتر دەكەین." له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كدا ئه‌مه هاتووه.
PM:07:00:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت