بانكی وێسترن یونیه‌ن له عێراق حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ی راگرت
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه خاوه‌نی نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو سكاڵایان كردوه له‌وه‌ی بانكی وێسترن یونیه‌ن پاره‌یان بۆ حه‌واڵه ناكات.
به‌پێی میدیاكان هۆكاری راگرتنی حه‌واڵه‌كردنی پاره به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه قه‌رزی بانكه‌كه له‌لای بریكاره گشتییه‌كانی له عێراق زۆر كه‌ڵه‌كه بووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه بانكی ناوبراو پرۆسه‌كه‌ی راگرتوه.
یه‌كێك له خاوه‌ن نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به میدیا عێراقییه‌كانی وتوه كه كێشه‌كه كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزه‌كان نییه، به‌ڵكو حه‌واڵه‌كردنی پاره بۆ كۆمپانیای سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه.
PM:05:18:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت