رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعوودی: حکومەتی عێراق بەڵێنی بە لێپرسراوانی ئێران داوە سنورەکانی ھەرێم کۆنتڕۆڵ بکات
وێستگەنیوز_
ھۆشداری و ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ بۆردومانکردنی ھەرێم، جارێکی دیکە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی گەیاندەوە تاران و بەڵێنی بە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە داوە سنورەکانی ھەرێم کۆنتڕۆڵبکات.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش داواکاری تازەیان ھەیە و دەڵێن، دەبێت حزبەکانی رۆژھەڵات لە عێراق دەربکرێن.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی لە تاران کۆبووەوە، ئەعرەجی بەر لەو سەردانەشی بۆ تاران، سەردانی ھەولێر و سلێمانی کرد بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی ھەرێم لەبارەی رەواندنەوەی مەترسییە ئەمنییەکانی ئێران.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعوودی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، لەو سەردانەدا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەڵێنی بە بەرپرسانی تارانداوە سنورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران کۆنتڕۆڵبکرێن و رێگەش نەدەن حزبەکانی رۆژھەڵات بەرژەوەندییەکانی ئێران بە ئامانج بگرن.
ئەوەشی خستووەتەڕو، ھەرێمی کوردستان بەھۆی بوونی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، روبەڕوی ئاستەنگی ئەمنی بووەتەوە و تارانیش ھۆشداریداوە کە ئەگەر ھەولێر و بەغدا نەتوانن چالاکییەکانیان رابگرن، لە قوڵایی ھەرێمدا ھێرشیاندەکاتەسەر.
PM:02:39:31/05/2023
ئهم بابهته 864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت