گۆڕانكاریی له به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كرا
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی گۆڕانكاریی له به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كرد و رایگه‌یاند كه له‌سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه، موه‌لیده‌كان كارده‌كه‌ن و 24 كاتژمێر كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12، ئاگاداری خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی ناو شاری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه، له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه به‌رنامه‌ی كاركردنیان ده‌بێت به 24 كاتژمێری".
كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌پێی بڕیاره‌كه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته ئه‌وان كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان".
پێشتر به‌پێی خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده، له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 1:00ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه موه‌لیده‌كان كاره‌بایان بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كرد، ته‌نها له رۆژانی هه‌ینی نه‌بێت كه له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر 1:00ی شه‌و بوو.
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
AM:11:45:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 4584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت