محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: دادگای فیدراڵی و سه‌رله‌به‌ری بڕیاره‌كانی ناشه‌رعین
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان
وێستگه نیوز-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەرلەبەری "ناشەرعین چونكه دادگایەکی سیاسی عەرەبی شۆڤێنییە و ئه‌جێندای سه‌رانی ناوچه‌ی سه‌وز جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چه‌ند سكاڵایه‌كی كرد كه یه‌كێك له‌وانه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو. دادگاكه بڕیاری دا كه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستوورییه و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كاتی درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان له‌وباره‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئه‌مڕۆ ٢٠٢٣/٥/٣٠ بۆجارێكی تر و له بڕیارێكی چاوه‌ڕوانكراودا، ئه‌و "دادگا"یه‌ی كه به "دادگای فیدراڵی / محكمه الاتحادیه" ناوده‌ھێنرێت، ھه‌روه‌ك گشت بڕیاره نادادپه‌روه‌رانه‌كانی كه به‌سه‌ر ھه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاندویه‌تی، بڕیاریداوه، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستووری نییه".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "ئه‌و دادگایه و سه‌رله‌به‌ری بڕیاره‌كانی ناشه‌رعین، له پێشتردا چه‌ندین جار ئاماژه‌مانداوه كه ئه‌وه دادگایه‌كی سیاسی عه‌ره‌بی شۆڤێنییه، له‌ھه‌مانكاتدا له قۆناغی ئیداره‌ی كاتی ده‌وڵه‌تی عێراق و له‌سه‌رده‌می برێمه‌ر و له بارودۆخێكی نائارامی كتوپریدا پێكھێنرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دواتر كاتێك كه ده‌ستوری هه‌میشه‌یی بۆ عێراق داڕێژرا به یاسای ژماره ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ و به‌پێی مادده‌ی ٩٣ له ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراقدا، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پێكھاته و ھه‌یكه‌لی ئیداری ئه‌و دادگایه‌دا نه‌كرا، ھه‌روه‌ھا دۆخی سیاسی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ له‌به‌رچاو نه‌گیرا و ئه‌ندامانی ئه‌و دادگایه، له لایه‌ن لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و به‌پێی سیستمی پشك پشكێنه‌ی حزبی دانراون، واته دوور له بنه‌ماكانی لێهاتوویی، ده‌ستپاكی و پیشه‌یی كه ئه‌و خه‌سڵه‌تانه به‌شێكن له تایبه‌تمه‌ندی دادوه‌ره‌كان له هه‌موو كات و شوێنێكدا".
ده‌شڵێت: "لێره‌دا جارێكی‌تر دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و دادگایه زۆر به سیاسی كراوه و هه‌میشه بڕیار و ڕاسپارده‌كانی له‌سود و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه كۆنترۆڵی كاروباره‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیان كردووه. بۆیه له پرسی چه‌واشه‌كاری و ناشه‌رعی بوون و ناده‌ستوری بوونی ئه‌و دادگایه‌دا پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی قوڵ نییه و ڕاستییه‌كان له‌پێشچاون".
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و دادگایه ده‌رباره‌ی شه‌رعی بوون و نه‌بونی بڕیار و دامه‌زراوه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، دیسان پێشێلكارییه و به لاڕێ بردنی یاسا ده‌ستوریه‌كانه به ئاراسته‌یه‌كی سیاسی دژ به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه "هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌رله‌سه‌ره‌تای بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی ٢٠٢٢/١٠/٩ له‌گه‌ڵی نه‌بوین، هه‌ر ئه‌وكاتیش راوبۆچونی خۆمان زۆر به‌راشكاوانه خسته به‌رچاوی ڕایگشتی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام دیار بوو لایه‌نه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان ڕای ئێمه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی پاساو بده‌نه ده‌سته‌وه تا كێشه‌یان بۆ دروست بكرێت و تانه‌یان لێبدرێت، عێراق به دوای به‌هانه‌یه‌كی وه‌هادا ده‌گه‌ڕا تا له‌رێی هه‌لپه‌رستانه‌وه كێشه‌ی یاسایی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن و دواجار عێراق و دادگا ناشه‌رعیه ئێكسپایه‌ره‌كه‌ی بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنن و هیچ به‌هاو حسابێك بۆ سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پێویسته دادگای باڵای كوردستان و شورای دادوه‌ریی كوردستان بابه‌ته یاساییه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و لایه‌نه یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نابێت بچێته ژێر بڕیاره‌كانی دادگایه‌كی به سیاسی كراوی عه‌ره‌بی نا ده‌ستوری له به‌غدا".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود راشیگه‌یاندووه كه "نه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاست بوو، نه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و دادگایه‌ی ناوی لێنراوه دادگای ئیتحادی و پێشمانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنرێ ئه‌وا مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقێكی مه‌ركه‌زی هیچ مانایه‌كی نامێنێت".
PM:11:59:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت