شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ما كه یه‌كێتی و پارتی بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بده‌ن
وێستگه نیوز-
له یه‌كه‌م په‌یامیدا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه ئێستا سه‌رده‌می نه‌وه‌ی نوێیه و ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ما كه یه‌كێتی و پارتی بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بده‌ن، به‌ڵێنشی دا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ئایاری 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چه‌ند سكاڵایه‌كی كرد كه یه‌كێك له‌وانه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو. دادگاكه بڕیاری دا كه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستوورییه و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كاتی درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌وباره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له ماوه‌ی 32 ساڵی رابردوو یه‌كێتی و پارتی حه‌وت جار ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیان درێژكرده‌وه، به‌ڵام له‌مجاره‌دا جوڵانه‌وه‌كه‌مان نه‌یهێشت ئه‌م كاره نایاساییه تێپه‌رێت".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتی و پارتی په‌رله‌مانی هه‌رێمیان داخست و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان نارده‌وه بۆ سلێمانی، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌یانتوانی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بهێنه سه‌ر خه‌ت و كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نایاساییه".
وتیشی: "له ساڵی رابردووش ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمیان به نایاسایی درێژكرده‌وه، به‌ڵام جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كاردانه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌بوو و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هێنایه سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به زووترین كات و ئه‌مڕۆش به سكاڵای جوڵانه‌وه‌كه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجی په‌رله‌مان به نا ده‌ستووری ناسێندرا".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردراوه و ناكرێت په‌رله‌مانتار به ئاره‌زووی خۆی ته‌مه‌نی پۆسته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ خاوه‌ن پۆست بێت و مووچه وه‌ربگرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ری كه پارتی و یه‌كێتی بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بده‌ن و ئێستا سه‌رده‌م سه‌رده‌می نه‌وه‌ی نوێ-یه."
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێستا هه‌رێمی كوردستان له سه‌رده‌مێكی نوێدایه و رێگه به ده‌سه‌ڵات نادات هه‌ر كارێكی قێزه‌ونی به‌ده‌سته‌وه بێت ئه‌نجامی بدات، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌و هیوایه‌دا بوو كه دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بوایه‌و په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه خاوه‌ندارێتی بكرایه و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دادپه‌روه‌ر بوایه نه‌ك ئه‌نجوومه‌نێكی حیزبی بێت، ئه‌گه‌ر وابوایه له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش یه‌كگرتوو ده‌بوون".
روونیشیكرده‌وه كه "ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵكی هه‌رێم رابگه‌یه‌نن كه كۆڵ له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ناده‌ن و چۆن كۆڵیان له بڕیاری نا ده‌ستووری درێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نه‌دا، كۆڵیش له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ناده‌ن".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاند كه "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم وه‌ك پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی و ئه‌وانی دیكه به هێزی یه‌كێتی و پارتی نازانێت، به‌ڵكو به هێزی نیشتیمانیان ده‌زانێت و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێویستی به هێز نییه بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری یه‌كێتی و پارتی بكات، به‌ڵكو له رێگه‌ی ته‌كتیك و پلان ركابه‌ری ده‌كات، هیوادارم تاكو ئێستا له ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم بووبێتین و هیوادارین له داهاتوش ببینه‌وه به جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك".
PM:11:41:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت