ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: كێشه‌ی متمانه دروست بووه و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی هه‌رێم ناده‌ستورین
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌خاته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه كێشه‌ی متمانه له‌نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان دروست بووه و هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمیش ناده‌ستوورین.
حسێن موئنس له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "لیژنه‌ی دارایی 55 كۆبوونه‌وه‌ی بۆ تاووتوێكردنی بودجه ئه‌نجام داوه و كاره‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه له رووی هونه‌رییه‌وه ته‌واو بووه و له چاوه‌ڕوانی دانیشتنی په‌رله‌مانداین".
وتیشی: "ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رپرسه له دیاریكردنی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه قه‌واره سیاسییه‌كان مانه‌وه‌ی كورتهێنانیان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا سه‌پاند، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی گۆڕانكاری زۆری له‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا كردووه كه حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كرد.
وتیشی: "گۆڕانكارییه‌كان له ماده‌كانی 13 و 14ی تایبه‌ت به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داراییه‌وه ده‌نگی پێدراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكرد كه كێشه‌ی متمانه له‌نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به بودجه دروست بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئێمه‌ش پرۆژه‌یاساكه بخه‌ینه سه‌ر رێی راست.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "نه‌وتی موسڵ و كه‌ركوك سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوورن نه‌ك هه‌رێم و هه‌وڵیشمانداوه مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پارێزراو بێت كه تا ئێستاش ئاماره‌كانیان له‌به‌ر ده‌ست نین".
موئنس ده‌شڵێت: "هه‌وڵماندا دانه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌دا 10ی پاشه‌وكه‌وتی ناچاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخه‌ینه یاساكه‌وه".
راشیگه‌یاند كه "كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌رێم له ناوخۆیدایه نه‌ك له به‌غدا" و هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمیشی به "نایاسایی و نا ده‌ستووری" وه‌سف كرد.
PM:11:15:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت