مه‌سعود بارزانی‌ به‌ ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆغان كرد


وێستگه‌ نیوز-
سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ له‌گه‌ڵ‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام دا و پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ لێكرد.


باره‌گای‌ بارزانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 30ی ئایاری 2023 مه‌سعود بارزانی له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا".

رۆژی‌ 28ی‌ ئایار گه‌ڕی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ توركیا به‌ڕێوه‌چوو و له‌ شه‌وه‌كه‌یدا ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیادا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار.


PM:10:32:30/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت