شاخه‌وان عه‌بدوڵا: به فه‌رمی داوای زیاتر له ترلیۆنێك دینارم بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه كردووه
وێستگه نیوز-
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار بگوازرێته‌وه له‌و بڕه‌ی كه بریتییه له شه‌ش ترلیون دینار و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ مناقه‌له به‌كاربێت تا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی پێبدرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی، "ئه‌وه نووسراوی ئیمه‌یه كه پێش دوو رۆژ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراقمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار بگوازرێته‌وه له‌و بڕه‌ی كه بریتییه له شه‌ش ترلیون دینار و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ مناقه‌له به‌كاربێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌موزایده بێت و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانوت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌مان گه‌ڕانده‌وه و سوپاسی په‌رله‌مانتارانی غه‌یره كوردیشیان ده‌كرد گوایه ره‌زامه‌ندییان داوه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕی 10% پاشكه‌وتی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كاتی ئه‌وه‌یه دۆسته‌كانتان كه دوێنێ هاوهه‌ڵوێستیان ده‌رده‌بڕی تاقییان بكه‌نه‌وه بۆ پشتگیریكردن له‌م نووسراوه‌ی ئێمه و پێیان ئیمزا بكه‌ن و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن".
ده‌شڵێت: "پاشه‌كه‌وت به‌ته‌نها نووسین له‌سه‌ر كاغه‌ز ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو به‌وه ده‌كرێت پاره‌ی بۆ دابینبكرێت و بخرێته سه‌ر حسابی هه‌رێم".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر پاره‌ی بۆ دابیننه‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هه‌ر ناتوانێت پاشه‌كه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و بودجه‌ی بۆی دانراوه بۆ مووچه ته‌نها ده‌توانیت مووچه‌ی 10 مانگ دابین بكات و ده‌بێت بگه‌ڕێت به‌دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه چۆن دابین ده‌كات".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌شكردووه كه "ته‌نها بڕی 9 نۆ ترلیون دینار دابینكراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌كاتێكدا هه‌رێم پێویستی به 10 ترلیۆن و نیو دیناره بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، فه‌رموون ئه‌ندامانی كورد له‌لیژنه‌ی دارایی و ئه‌و حزبانه‌ی كه ئه‌ندامیان له دارایی نییه و مزایه‌ده‌یان ده‌كرد بتوانن دۆسته‌كانتان كه رۆژانه سوپاستان ده‌كردن قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌ی ئێمه بده‌ن ئه‌وكات منیش سوپاسیان ده‌كه‌م و به‌خه‌مخۆری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان ده‌زانم".
PM:10:00:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت