هۆشداری له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌درێت
وێستگه نیوز-
حاكم شێخ له‌تیف شێخ مسته‌فا شاره‌زای یاسایی و په‌رله‌مانتاری پێشوو هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی و رایگه‌یاند كه له‌و حاڵه‌ته‌دا حكومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێ دان به‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا نه‌نێت و ده‌رگای ده‌ستوه‌ردانی هێزیش ده‌خاته سه‌رپشت به‌بیانووی سه‌پاندنی یاسا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ئایاری 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چه‌ند سكاڵایه‌كی كرد كه یه‌كێك له‌وان درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو. دادگاكه بڕیاری دا كه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستوورییه.
حاكم شێخ له‌تیف شێخ مسته‌فا شاره‌زای یاسایی و په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق نووسینێكی به‌ناوی "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ناشه‌رعی له قازانجی كێیه و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێ چی ڕووده‌دات؟!"، بڵاوكرده‌وه.
حاكم شێخ له‌تیف شێخ مسته‌فا نووسیویه‌تی: "سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌كه‌م: هه‌ندێك ده‌ڵین هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له قازانجی پارتییه، چونكه ده‌بێت به یاسا كۆنه‌كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌وه راسته كه ده‌بێ به یاسا كۆنه‌كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام یاسا هێنده گرنگ نییه له‌و گرنگتر ئه‌وه‌یه وه‌ك ستالین كاتی خۆی ده‌یوت (كێ ده‌نگه‌كان ده‌ژمێرێ)".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره ئیتر كۆمسیۆنی هه‌رێمیش شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه و ده‌بێ كۆمسیۆنی فیدراڵی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌دڵنیاییه‌وه كۆنترۆڵی پارتی بۆ كۆمسیۆنی فیدراڵی وه‌ك كۆمسیۆنی هه‌رێم نییه كه له ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له پایته‌ختی هه‌رێمه و له‌ژیر ناوچه‌كانی كۆنترۆڵی خۆیدایه، بۆیه نه‌مان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی ماوه ته‌واوبووی بێ كردار كه ببووه عه‌یبه، به‌ته‌واوه‌تی له قازانجی خه‌ڵكدایه كه بودجه‌ی گشتیشی داده‌دۆشی".
حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت: "جا حیزبه‌كان فێری كاسبییه‌كی تر ببوون دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی په‌رله‌مان و به‌بیانووی جیاجیاوه ئه‌ندامه‌كانیان خانه‌نشین ده‌كرد و ئه‌ندامی نوێیان ده‌نارد بۆ په‌رله‌مان كه خه‌رجییه‌كانی خولێكی په‌رله‌مانی چه‌ند قات زیاد ده‌كرد".
ئه‌و شاره‌زا یاساییه نووسیویشیه‌تی: "دووه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌رێم بریاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كات: زۆر كه‌س به‌نامه و به كۆمینت نائومێدی خۆیان ده‌ربڕی وه و ده‌ڵین هه‌رێم ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ناكات، ناهه‌قیشیان نییه".
ده‌شڵێت: "پێم وانییه بتوانن ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، چونكه یه‌كه‌م هه‌رێم وه‌ك جاران نه‌ماوه و ئه‌و عه‌نته‌ریاته‌ی جارانی بۆ ناچیته سه‌ر، دووه‌م ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كه‌ن و په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێ له ده‌ركردنی یاسا و هه‌مواركردنی یاساكان له‌ناویاندا یاسای هه‌ڵبژاردن، مانگی دووی ئه‌مساڵ له پۆستیكدا نوسیم ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت ئه‌و كات حكومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێ دان نه‌نێ به‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و په‌رله‌مانی داهاتوو و ئه‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌ش كه له‌و په‌رله‌مانه‌وه پێكدێت".
هۆشداریشی داوه‌ی له‌وه‌ی كارێكی له‌وجۆره "ده‌رگای ده‌ستوه‌ردانی هێزیش ده‌خاته سه‌رپشت به‌بیانووی سه‌پاندنی یاسا و ده‌ستور وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك كردیان ئه‌و كات و هه‌موو ده‌وڵه‌تانیش پشتگیریان ده‌كه‌ن".
حاكم شێخ له‌تیف راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی به‌غدا رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات".
له كۆتایی نووسینه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت: "دووباره پیرۆزه و ده‌ستی ئه‌وانه خۆش بێت كه له پشت ئه‌م بڕیاره‌وه بوون و هه‌قه خه‌ڵك له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا ئه‌مه‌ی له‌بیر بێت".
PM:09:13:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 22376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت