كچه‌كه‌ی سه‌دام به‌هۆی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان تویتی كرد
وێستگه نیوز-
كچه‌كه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكی توركیا تویتی كرد و پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی كرد.
ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "پیرۆزبایی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆك كۆماری توركیا".
ره‌غه‌د سه‌دام حسێن ده‌ڵێت: "له خوای گه‌وره داواكارم ئاسایش و سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر توركیا و گه‌له‌كه‌یدا بكێشێت".
رۆژی 28ی ئایار گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌چوو و له شه‌وه‌كه‌یدا ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیادا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ته‌وه به سه‌رۆك كۆمار.
PM:08:46:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 35552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت