بێگه‌رد تاڵه‌بانی: كارگه‌ی زۆم حه‌وته‌مین كارگه‌ی ستراتیژییه له‌ماوی كابینه‌ی نۆیه‌مدا كراوه‌ته‌وه
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز-
له‌میانی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی زۆم بۆ به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مه حه‌وته‌مین كارگه‌ی ستراتیژییه كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكاته‌وه له‌پێناو پشتیوانیكردن له به‌رهه‌می ناوخۆیی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ئایاری 2023 له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارگه‌ی زۆم بۆ به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان كرایه‌وه و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتارێكدا جه‌ختی له گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ سێكته‌ری كشتوكاڵی و پشتگیریكردن له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرده‌وه.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌جێندای خۆیدا بڕیاریدا گرنگی بدات به سێكته‌ری كشتوكاڵ و له كارنامه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی جێگیركرد".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سوپاسی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی كرد، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا تاوه‌كو ئێستا هه‌میشه پاڵپشت بوون بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جووتیاران و گرنگیدان به سێكته‌ری كشتوكاڵ و جووتیاران.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سێكته‌ری كشتوكاڵ و رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی "پۆله‌سی په‌یپه‌ر"ێكن كه له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندییه‌كان كاری له‌سه‌ر كراوه.
هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كاریانكردووه بۆ دابینكردنی قه‌رزی كشتوكاڵی بۆ هێنانی ئامێری كشتوكاڵی بۆ جووتیاران به قه‌رزی درێژخایه‌ن كه ئه‌مه‌ش هاوكاری جووتیاران ده‌كات له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
هه‌روه‌ها بێگه‌رد تاڵه‌بانی داوای ئاسانكاری كرد له دابینكردنی زه‌وی پێویست بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی له بواری كشتوكاڵی و هیواشی خواست ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش له دارشتنه‌وه‌ی رێنماییه‌كاندا به‌رده‌وام بێت له گرنگیدان به وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری كشتوكاڵ و له پێشینه‌ی كاره‌كان بێت.
وه‌زیری كشتوكاڵ داوای له وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان كرد كه سه‌رمایه‌كانی خۆیان له بواری كشتوكاڵی وه‌گه‌ڕبخه‌ن و كارگه‌ی جۆراوجۆر دروستبكه‌ن له‌پێناو ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی جووتیاران و به‌رده‌وامیدان له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می خۆماڵی كوردی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
پڕۆژه‌ی كارگه‌ی زۆم له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت كه بریتین كه كارگه‌ی زۆم بۆ به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان و هه‌روه‌ها بنكه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی ئاژه‌ڵداران و جووتیاران.
له ئێستادا 12 بنكه ته‌واو كراون و به‌رهه‌م وه‌رده‌گرن، هه‌شت بنكه‌ی نوێش له قۆناغی جێبه‌جێكردن دان، له ئاینده‌ش بنكه‌ی تر به گوێره‌ی پێویستی كارگه زیاد ده‌كرێن.
شوێنی كارگه ده‌كه‌وێته گوندی ژاژوك له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 13 هه‌زار و 46 مه‌تر دووجا دروستكراوه.
هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان له كارگه‌كه 20 تۆنه له رۆژێكدا، توانای هه‌یه بگاته 50 تۆن و هه‌موو ئامێره‌كانی ناو كارگه له باشترین جۆری (Stain less steel) دروستكراون.
PM:07:51:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت