پارتی دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حیزبه‌كه‌ی له‌كاتی یاسایی و كۆتایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی یاسایی خۆیدا، داواكاریشه هه‌مووان هاوكار و رێخۆشكه‌ربن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ئایاری 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چه‌ند سكاڵایه‌كی كرد كه یه‌كێك له‌وان درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو. دادگاكه بڕیاری دا كه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستوورییه. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا وته‌بێژی پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "لای هه‌موولایه‌ك ئاشكرایه كه پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتی یاسایی و كۆتایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی یاسایی خۆیدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له كۆبوونه‌وه و سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پڕۆسه‌ی سیاسی داوای هه‌نگاوی جدی لێ‌كردن بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی ته‌وقیتاتی یاسایی دیاریكراو".
وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت: "ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ باسكردنی هه‌نگاوه‌كان و به خه‌مه‌وه‌بوونمان بۆ پرۆسه‌كه، به‌ڵكو داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان و هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كه‌ین هه‌ریه‌كه و به ئه‌ندازه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی هاوكار و رێخۆشكه‌ربن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد".
پارتی دیموكراتی كوردستان داواش ده‌كات كه له حكومه‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئه‌وه‌ی بۆ پارتیمان گرنگه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه".
PM:07:28:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 15124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت