رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری لە ئه‌وروپا گومانی له پاك و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا هه‌یه
وێستگه نیوز-
چاودێرانی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری له ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ره‌تیانكرده‌وه كه گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو "پاك و بێگه‌رد بووبێت".
فه‌ره‌ج كه‌ریمی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئه‌وروپا وتی: "له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای توركیا و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداربوونی ده‌نگده‌ران و بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیاسی راسته‌قینه، كورتبینییه بڵێیت هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك و بێگه‌رد بووه".
ئاماژه‌شی به گرنگی له‌به‌رچاوگرتنی لێدوانه‌كانی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به روماڵی "لایه‌نگرانه"ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ده‌ستپێنه‌گه‌یشتنی نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به میدیاكان كرد.
لای خۆیه‌وه فرانك شوابی سه‌رۆكی نێرده‌ی چاودێرانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا وتی: "وه‌سفكردنی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك هه‌ڵبژاردن به وشه و دووان كارێكی قورسه".
وتیشی: "گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له كه‌شێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه مه‌رجه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌ی تێدا نه‌بوو".
شه‌وی رابردوو دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیادا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووەتەوە بە سەرۆک کۆمار.
PM:06:22:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت