بافڵ تاڵه‌بانی، ژنێكی كرده راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری مرۆیی
وێستگه نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، د.شه‌ونم زرار بڵباسی كرده راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری توانا مرۆییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، "له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سوودوه‌رگرتنی زیاتر له توانا مرۆییه‌كانی هاوڵاتییان و كادرانی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی بڕیاریدا د. شه‌ونم زرار بڵباس وه‌ك راوێژكاری تایبه‌تی خۆی بۆ كاروباری توانا مرۆییه‌كان ده‌ستنیشان بكات".
له‌میانی ده‌ستبه‌كاربوونیشیدا بافڵ تاڵه‌بانی رێنمایی و به‌رچاوڕوونیدایه د. شه‌ونم بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی و وتی: "كاری له‌پێشینه‌مان خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داوا و خواسته‌كانیانه".
وتیشی: "بۆ ئه‌مه‌ش به سوودوه‌رگرتن له توانا مرۆییه‌كان، به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی ته‌واو له‌ناو ئۆرگانه حزبییه‌كانمان ده‌كه‌ین و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی زیاتر ده‌خه‌ینه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌به‌رامبه‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی رابردووی و وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی نوێ، بافڵ تاڵه‌بانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی د. شه‌ونم زرار بڵباس كرد كه ماندوونه‌ناسانه ئه‌ركه‌كانی به‌جێگه‌یاندووه و هیواشی خواست له‌م به‌رپرسیارێتییه نوێیه‌یدا سه‌ركه‌وتووبێت".
PM:05:16:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 17096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت