کۆریای باکوور دەڵێت مانگێکی دەستکرد تاقی دەکاتەوە؛ ژاپۆنیش بە مووشەکی بالستی ناوی دەبات


  • وێستگەنیوز_

  • میدیا جیهانییەکان رایدەگەیەنن، کۆریای باکوور لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریداوەتە ژاپۆن لە تاقیکردنەوەی مانگێکی دەستکرد. کۆریای باشووریش داوای ھەڵوەشانەوەی ئەو پلانە لە کۆریای باکوور دەکات و بە مەترسی ناوی دەبات.

ئەمرۆ دووشەممە 29ـی 5ـی 2023، وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئاگادارکردنەوەیەکیان لە کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە کە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا مانگێکی دەستکرد تاقیدەکەنەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی ئەوەش دەکرێت، ئەو ئەو مانگە دەستکردە لە نزیک دەریای خۆرھەڵاتی چین و خۆرھەڵاتی دوورگەی لوزون لە فلیپین بکەوێت. 

لەو بارەوە، فومیو کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن جەختدەکاتەوە لەوەی، ئەو تاقیکردنەوەیە "پەیوەندی بە مووشەکی بالستییەوە ھەیە و پیۆنگ یانگ-ـی پایتەتخی کۆریای باکوور بە مانگی دەستکرد ناوی دەبات." 

هەروەها داوا لە لێپرسراوانی ژاپۆن دەکات زانیاری زیاتر کۆبکەنەوە و ھۆشیار بن و ھەماھەنگی بکەن لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان، وەک ئەمریکا و کۆریای باشوور.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆریای باکوور لەم چەند مانگەی رابردوودا تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی زیاد کردووە و بەھۆیەوە ژاپۆن سیستمی ئاگادارکردنەوەی دانیشتووانی لە وڵاتەکەی، کاراکردووە. ئەمریکاش هەنگاوەکانی کۆریای باکوور بە مەترسی بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی و جیهان ناودەبات.


PM:03:44:29/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت