بانكی ناوەندی زیاتر لە 254 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە


وێستگه‌نیوزـ

بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆش زیاتر لە 254 ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی نەختینە و گواستنەوە خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی 254 ملیۆن و 85 هەزار و 560 دۆلاری خستە بازاڕەوە.

زۆرینەی فرۆشی دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە بە بڕی 227 ملیۆن و 235 هەزار و 560 دۆلار، لە کاتێکدا 26 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی فرۆشتنی کاش بووە.

ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار دیناری عێراقی بوو.


PM:03:38:29/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 4868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت