مستەفا سەند: پارتی داوای لابردنی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات

‌مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی داوای سڕینەوەی ئەو ماددەیە دەکات لە پڕۆژەیاسای بودجە کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


لە تویتێکدا مستەفا سەنەد، نوسیوێتی، ئەم تویتەم بگەیەننە فەرمانبەرانی هەرێم، یەکێتی بە پاڵپشتی ئێمە ماددەیەکی زیادکرد کە تایبەتبوو بە گەڕاندنەوەی %10ی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام پارتی دوێنێ داوای سڕینەوەی ئەو ماددەیەی کردووە.

دەشڵێت، پارتی وتوویەتی ئەوە بابەتێکی ناوخۆییە، بەداخەوە پێشبینیش دەکرێت هێزە سیاسییەکان بە داواکەی ڕازی بن، ئێمە بە فەرمانبەرانی هەرێم و یەکێتی دەڵێین، براتانین.


PM:03:08:29/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت