دوای شه‌ش مانگ مانه‌وه له‌ناو پارتی بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی كورده‌یی په‌یوه‌ندیی به‌یه‌كێتیه‌وه ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
دوای شه‌ش مانگ له‌چوونه ناو پارتی، بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی كورده‌یی ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌یان جێهێشت و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كێتیه‌وه كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای شه‌ش مانگ مانه‌وه له‌ناو پارتی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی ئایاری 2023، سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی كورده‌یی سنوری پارتیان به‌ره‌و سنوری یه‌كێتی به‌جێهێشتوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار باسی له‌وه‌كردووه، "به‌ڵێن به‌كه‌سوكاری موراد كانی كورده‌یی درابوو فه‌وجێكیان بۆ بكرێته‌وه‌و كوڕ‌و براكه‌ی كانی كورده‌یی به‌رپرس بن تیایدا، به‌ڵام ئه‌وه جێبه‌جێنه‌كراوه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "پارتی به‌ڵێنیدابوو له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بكوژانی موراد كانی كورده‌یی بدۆزێته‌وه‌و ئاشكرایان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌كرا، بۆیه به‌ته‌واوی كه‌سوكاره‌كه‌ی بێ هیوابوون و بڕیاریانداوه بگه‌ڕێنه‌وه ریزه‌كانی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندیی به‌و حزبه‌وه بكه‌نه‌وه".
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2021، موراد كانی كورده‌یی، له قه‌زای رانیه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كدا كوژرا، به‌یانی رۆژی 26ی تشرینی دووه‌م له گۆڕستانی شه‌هیدان له كۆیه به خاكسپێردرا.
AM:11:36:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 19168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت