تێپه‌ڕاندنی بودجه پێویستیی به ڕێككه‌وتنی سه‌رۆكی كوتله گه‌وره‌كانه
وێستگه‌نیوز-
پرۆژه‌یاسای بودجه و ئه‌و ناكۆكییانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنای، گه‌یشتۆته بنبه‌ست و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ش ته‌نیا به ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌رۆكی كوتله گه‌وره‌كان مه‌یسه‌ر ده‌بێت، دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ماده‌ی 13 و 14دا هێنران كه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان، پرسی تێپه‌ڕاندنی بودجه گه‌یشتۆته بنبه‌ست و به بێ ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی تێناپه‌ڕێت.
ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی به‌و بنبه‌سته داوه و نووسیویه‌تی: "زۆرینه‌ی چاودێرانی ڕه‌وشه‌كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌ی كوتله گه‌وره‌كان ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه، ئه‌ویش له‌ڕێی پێدانی ئاماژه به په‌رله‌مانتارانی كوتله‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگ بده‌ن به تێپه‌ڕاندنی".
ڕۆژنامه‌كه، ئاماژه‌ی به هه‌موو ئه‌و لێدوان و به‌یاننامانه‌ی له به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه ده‌رچوون كردووه و لێدوانی هه‌ندێكیانی بڵاو كردۆته‌وه، سه‌باره‌ت به بۆچوونی كوتله شیعییه‌كان له به‌رانبه‌ر لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، (الشرق الاوسط) لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ی بڵاو كردۆته‌وه.
یوسف ئه‌لكیلابی، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان (سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان)، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه ده‌ڵێت: "ئاگاداری به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیره‌كان و پارتیی دیموكراتی كوردستان بووین... ئێمه زۆر به‌داخه‌وه‌ین له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌و به‌یاننامانه‌دا به‌كارهێنراون كه زۆرینه‌یان ڕاستییان نه‌پێكاوه".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كیلابی ده‌ڵێت: "پێشنیاره‌كانی پرۆژه‌كه له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشكه‌ش كراون و چه‌ند حیزبێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵیدا بوون، لیژنه‌كه هه‌موویان ئاماده بوون به سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "ئه‌م به‌یاننامه تیزپێكه‌ر و دوور له واقیعانه وا ده‌كه‌ن دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوو بۆ وه‌ستاندنی كاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی به پاساوی لاواز له‌ڕێی پێشنیارێكی نایاسایی و نالۆجیكییه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی دنه‌دانی شه‌ڕانگێزییه‌كی بێ پاساو كه هه‌ندێك ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێی هه‌ڵده‌ستن".
AM:09:11:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت