دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان لیره‌ی توركی به‌شێكی زۆری به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز-
دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ خولێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، لیره‌ی توركی به‌شێكی زۆری به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا.
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا و سه‌ركه‌وتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ خولێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه جیهانییه‌كان شه‌وی رابردوو به‌های یه‌ك دۆلار گه‌یشته 20.05 لیره‌ی توركی كه ئه‌مه‌ش دابه‌زینێكی زۆری به‌های لیره‌ی توركییه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2023ه‌وه لیره‌ی توركی به‌شێكی زۆری به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست داوه به‌جۆرێك گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 6ی به‌هاكه‌ی.
AM:08:54:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت