دهۆك..بازارێكی میللی سوتا و زیانی 10 هه‌زار دۆلاری لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
بازاڕێکی میللی لە شاری دهۆک ئاگری گرت بەهۆیەوە سێ کابینە سوتان و جگه‌له زیانی ماددی، زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگه‌یاند كه روداوه‌كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌وتوه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانیان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردوە و بەگوێرەی لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکانیانیش هۆكاره‌كه‌ی شۆرتی کارەبا بووە.
"بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە بە بەهای زیاتر لە 10 هەزار دۆلار زیان بە کاسبکارانی بازاڕەکە گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە." بێوار عەبدولعەزیز وای وت.
PM:09:16:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت