سێ كۆچبه‌ر له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان
وێستگه نیوزـ
بەهۆی نقومبونی بەلەمە چووپەکەیان لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەیهكی یۆنان، لانیکەم سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکەش بێ سەروشوێنن.
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی روویداوه‌و بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کۆچبەرەکان سووریی و فەلەستینی بوون و به‌له‌مه‌كه‌یان له نزیك دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان نقومبووه، هاوكات دوو هێلیکۆپتەری پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان و چەند کەشتییەکی تایبەت به‌دوای كۆچبه‌ره‌كاندا گه‌ڕاون و دوای چەند كاتژمێرێك تەرمی دوو ژن و پیاوێک لە دەریای ئیجەدا دۆزرانەوە.
نیکۆکس کۆکالاس، وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ئاشكرایكرد: لە کاتی گەڕان بەدوای بێسەروشوێناندا بایەکی نیمچە بەهێز لە دەریادا هەبووەو دوورگەکە زیاتر لە 150 کیلۆمەتر لە نزیکترین خاڵی کەناراوەکانی تورکیاوە دوورە.
PM:06:25:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت