به‌ڤیدیۆ..ئۆتۆمبیلێك هه‌وڵیدا ده‌رگای نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بشكێنێت


وێستگه‌ نیوزـ

شۆفێرێك هه‌وڵیدا دەرگای نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بشکێنێت، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییەدا دەرکەوتوه‌ ئۆتۆمبێلێکی ره‌نگ سیلڤه‌ر بە خێراییەکی کەم، خۆی بە دەرگای داونینگ ستریت دەدات، کە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و باره‌گای وه‌زاره‌ته‌كانی حکومەتی ئەو وڵاتەی لێیە.

له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، پیاوێک لە شەقامی وایتهۆڵ لە کاتی هەوڵدانی بۆ شکاندنی دەرگای نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە ئۆتۆمبێل، دەستگیر کراوە و روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


PM:04:36:26/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو