ئاگركردنه‌وه له‌دارستانه‌كانی گۆیژه و ئه‌زمڕ قه‌ده‌غه‌كرا
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئاگركردنه‌وه له‌دارستانه‌كانی گۆیژه و ئه‌زمڕ و هه‌ڕووته و ده‌باشان قه‌ده‌غه‌كرا و داواكاریشه له‌كاتی سه‌ردانی ئەو شوێنانە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگرنه‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دارستانه‌كانی گۆیژه و ئه‌زمڕ و هه‌ڕووته و ده‌باشان له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌كی سوتان و ئاگركه‌وتنه‌وه، لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرای سلێمانی له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی ٩/٥/٢٠٢٣ بڕیاریدا كه ئاگركردنه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دارستانه‌كان و ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌یه".
دارستان و پاوانی سلێمانی ده‌ڵێت: "ئه‌مساڵ به‌هۆی بارانی زۆره‌وه گژوگیایه‌كی زۆر له‌دارستانه‌كاندا گه‌شه‌یان كردووه و ئێستاش به‌هۆی وشك بوونییه‌وه مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تێدا زۆره".
داواش له‌هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و گه‌شتیاران ده‌كات كه "له‌كاتی سه‌ردانی سنوری دارستانه‌كانی گۆیژه و ئه‌زمڕ و ده‌باشان و هه‌ڕووته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگرنه‌كه‌نه‌وه، و هاوكاری و رێنمایی گه‌شتیاره عه‌ره‌ب و بیانیه‌كان بكه‌ن تا پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌بن، و هه‌موان هاوكار بین له‌پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ماندا".
دارستان و پاوانی سلێمانی داواكاریشه ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێشن باش دڵنیابنه‌وه له كوژانه‌وه‌ی جگه‌ره و نێرگه‌له‌كانیان تا نه‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به دارستانه‌كان و توشی كێشه‌ی یاسایی نه‌بنه‌وه.
PM:03:36:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 10072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت