روسیا هۆشداری توند ده‌داته ئه‌مریكا
وێستگه نیوز-
وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له مۆسكۆ بانگهێشتی وه‌زاره‌ته‌كه كرد.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا هۆشداری توندی دا به‌وه‌ی هه‌ر جۆره دوژمنكارییه‌ك دژی روسیا زۆر به توندی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
پێشتر جۆن سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی له لێدوانه‌كانیدا ره‌زامه‌ندی دابوو له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای ئۆكرانیا ده‌یانكاته سه‌ر هێزه‌كانی روسیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی ئۆكرانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه دڵنیاكردنه‌وه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه هانی هێرشكردنه‌سه‌ر روسیا ناده‌ن، درۆیه و دووڕووییه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر روسیا له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیاوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌مریكا تێبگات له‌وه‌ی "هه‌ر جۆره دوژمنكارییه‌ك دژی روسیا، زۆر به توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
PM:03:20:26/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت